رۆژی ١٦ ی ئازاری ١٩٨٨ فڕۆکەکانی عێراق بۆردومانی شاری هەڵەبجەیان بە چەکی کیمیایی کرد. شار شڵەژا، و منداڵان لە دایکوبابیان دابڕان، ئەندامانی خێزانەکان لە یەکتری ونبوون، و پێنج هەزار کەس شەهید و هەزارانی تریش بریندار بوون بە گازی کیمیایی. هەڵەبجە بووە بە سیمبۆڵی سەرجەم ئەو تاوانە قێزەونانەی کە لە دژی گەلی کوردستان کراو
ناوی خۆت تۆمار بکە بۆ ئەوەی لەگەڵمان بیت رۆژی ١٦ ی ئازار لە کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ بۆ ئیڤێنتێکی ئۆنلاین بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ٣٣ هەمین ساڵیادی قوربانیانی جینۆسایدی هەڵەبجە و بۆ تاوتوێی ئەو وانانەی ئەم تراژیدیایە فێری کردین
قسەکەرەکان
شيلان فتاح، ڕزگاربوو لە جینۆسایدی هەڵەبجە -
فەرید یاسین، باڵیۆزی عێراق لە ويلایەتە یەكگرتووەکان -
کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری ئەمریکی -
کریس ستیوارت، کۆنگرێسمانی ئەمریکی -
جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت، نووسینگەی کاروباری -
خۆرهەڵاتی نزیک، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی
هانیباڵ تراڤیس، پرۆفیسۆر لە یاسا، زانکۆی فلۆریدا ئینتەرناشناڵ یونیڤێرسیتی -
بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان لە لایەن بەیان سامی عبدالرحمن، نوێنەری حکومەتی -
هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمريكا